ڕەنجدەر محمد عەزیز

پرۆفیسۆری یاریدەدەر

دکتۆر ڕەنجدەر محەمەد عەزیز

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژوو لە (2005)، و ماجستێر لە شێوازەکانی وانەوتنەوەی مێژوو لە (2009)، لە زانکۆی سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەدەست هێناوە. دکتۆرا لە مێژوو، لە بەشی مێژوو، سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی لێستەر، بەریتانیا، لە ساڵی (2018) بە دەست هێناوە. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەیە لە ( ١٠-١١-٢٠١٩) وەو تاکو ئێستا.

لە ساڵی ( ٢٠١٠) وەک مامۆستا بە شێوەیەکی سەرەکی وانەی مێژووی نوێ و هاوچەرخی کورد دەڵێتەوە، لە زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ قۆناغەکانی سێیەم و چوارەم. هاوکات بەردەوامە لە وتنەوەی وانە و سەرپەرشتیکردنی تێزەکانی خوێندنی باڵا. بەشداری چەندین کۆنفرانسی زانستی لە ناوخۆ و دەروەی هەرێمی کوردستاندا کردوە. توێژینەوەکانی لەسەر مێژووی مۆدێرن و هاوچەرخی کوردە، بە تایبەتی سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا. لەم ڕووەوە یەک کتێبی چاپکراو و کۆمەڵێک بابەتی چاپکراوی هەیە. نوێترین توێژینەوەی بەناونیشانی: مێژووی کەرکوک لە سەردەمی ئینتدابی بەریتانیادایە، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕینەوە بڵاوکراوەتەوە

សម័យ​ប្រជុំ និង​ភាសា​ទាំងអស់


រូបភាព​តូច​សម្រាប់ ڕەوشی خێڵەکی لە باشووری کوردستان لەڕوانگەی بەرپرسانی بەریتانیاوە
Central Kurdish